د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وتی" لەئێستادا لەپەرلەمان سەرقاڵی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانین و دەمانەوێت پەیڕەوێکی نوێ دابنێین لەگەڵ کاری پەرلەمانی ئەم قۆناغە نوێیەماندا بگونجێت، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی تایبەتمەندی پەرلەمانی لەو بوارەدا کار دەکەن" وتیتشی "بۆ ئهنجامدانی ئهم پرۆسهیه پێویستمان بە ئەزموونی دەوڵەمەندی پەرلەمانی وڵاتانی پێشکەوتوو هەیە".
ئەم وتانەی د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەمیانی پێشوازیکردن بوو لە (لسلی کمبڵ) بەڕێوبەری بەرنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفەریقای ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (NDI) ئەمەریکی، کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤-٢ سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازیکرا.
لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمان باسێکی گشتی ڕەوشی سیاسی و ئابوری ههرێمی کوردستان و ڕۆڵ و کاری پەرلەمانی لەروداوهكانی هەرێمی کوردستاندا بۆ بەڕێوبەری بەرنامەکانی ڕێکخراوی (NDI) ئەمەریکی خستەڕوو، داوای لێکردن ڕیکخراوەکەیان بە هەماهەنگی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان لە پرسە جیاوازەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی هاوکاری پەرلەمان بکەن.
لسلی کمبڵ، سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کرد بۆ زانیارییەکانی لەسەر ئەو پرسانە. دواتریش باسی هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکەیانی کرد لەقۆناغە جیاوازەکانی کارکردنیاندا لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، بەتایبەتیش لەبوارەکانی پەرەپێدانی دیموکراتی و گەشەکردنی لایەنی کۆمەڵایەتی و سیاسی، ئاماژەی بەوەشدا ئەوان بەردەوامن لەکارکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵام شەڕی تیرۆرستان کارەکانی سنووردارکردوون.
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» لهگهڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد